وۆرکشۆپی فشاری دەروونی و ریکارەکانی بەڕێوەبردنی بۆ کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی -کەلار
لە چوارچێوەی باشترکردنی تەندروستیی دەروونی و بەهێزکردنی
توانای کارمەندان، کارگەیەکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بە ناوی بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی
و ریکارەکانی بەڕێوەبردنی beبانگهێشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (Barzani Charity
Foundation) و
بە ئاسانکاریی دکتر
پەگاه سەیدی، سەرۆکی ناوەندی ڕاوێژکاریی پەیمانگای خوێندنی باڵای
کوردستان تەکنیکاڵ، لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ ی تەممووز بەڕێوەچوو. ئەم کارگەیە بە مەبەستی
زیادکردنی ئاگاداری و شارەزایی کارمەندان لە بواری ناسینەوە و بەڕێوەبردنی فشاری
دەروونی، بەهێزکردنی توانای دەروونی، و باشترکردنی ژیانی تاکەکەسی و پیشەیی
ڕێکخرابوو، و لە ماوەی دوو ڕۆژدا، چەندین بابەت و چالاکیی ڕاهێنانی و کارلێککردن
پێشکەش کرا.
