بڵاوکردنەوەی سێ توێژەنەوەی زانستی لە گۆڤارە ئاستبەرزەکانی جیهان
لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦دا، دکتۆر پێگاە سەیدی، بەڕێوەبەری
سەنتەری ڕاوێژکاری لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، توانی سێ توێژینەوەی
زانستی لە ناوبانگترین گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانی جیهاندا بە ناوی سەنتەری ڕاوێژکاری
بەچاپ بگەیێنێت.
یەکەم توێژینەوە بە ناونیشانی:
EPIDEMIOLOGY AND RISK FACTORS OF SUICIDE IN
SULAYMANIYAH, KURDISTAN REGION: A RETROSPECTIVE CROSS-SECTIONAL STUDY FROM A
MEDICOLEGAL PERSPECTIVE
لە گۆڤاری نێودەوڵەتی:
TPM (Testing, Psychometrics, Methodology in Applied
Psychology)
بڵاوکرایەوە کە سکۆپۆسە و لە کلاریڤەیتدا پلەی Q2ی هەیە، ئەم توێژینەوەیە تیشکی خستووەتە سەر زیادبوونی
هۆکارەکانی بیرکردنەوە و ئەنجامدانی خۆکوژی لەنێو دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی.
دووەم توێژینەوە بە ناونیشانی:
Student suicide risk and counselling in the Kurdistan
Region of Iraq
لە گۆڤاری بەناوبانگەکەی (The Lancet) بڵاوکرایەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (١٠٩.٠) و
پلەی Q1ـە، ئەم توێژینەوەیە تیشکی خستووەتە سەر زیادبوونی
مەترسی خۆکوژی لەنێو خوێندکارانی زانکۆدا، بەتایبەت خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان،
و داوای خێراکردنی پاڵپشتی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری لە زانکۆ و پەیمانگەکان کردووە.
سێیەم توێژینەوە بە ناونیشانیی:
The long-term psychological and sleep-related
consequences of the Halabja chemical attack: A cross-sectional and
cross-generational study over three generations
لە گۆڤاری Journal of Affective Disorders بڵاوکرایەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (٥.٧) و پلەی Q1ـە، کە ئاوڕێکی ورد لە برینە دەروونییە درێژخایەنەکان و تێکچوونی خەوی سێ نەوەی جیاوازی کیمیابارانی هەڵەبجە دەداتەوە
