بەشداری لە وۆرکشۆپی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری

لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦، لەژێر چاودێریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی پڕۆژەی خۆشگوزەرانیی زانکۆدا، وۆرکشۆپێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی هەموو زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێم، بە هاوکاری ڕێکخراوی "سیدSEED "  لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری لە کەمپەسی خوێندندا ڕێکخرابوو، تا ژینگەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتیی تەندروست بۆ خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی دابین بکرێت. لەم چالاکییەدا، د. پێگاە سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی و کۆمەڵایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، هاوشانی بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکانی دیکە بەشداریی تێدا کرد و تێیدا ڕێگاکانی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری خرایە ڕوو.