. پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی کارۆلاینای باکووری - ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەلایەن زانکۆی نۆرس کارۆلاینای ئەمریکا (University of North Carolina)  پەسەندکرا بۆ بەشداربوون لە بەرنامەی زانستیی هاوبەشی (COIL).  بەم پێیە، سەنتەری  ڕاوێژکاری پەیمانگە لە چوارچێوەی هاوکارییەکی نوێدا، لە وەرزی بەهاری ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی نۆرس کارۆلاینادا چالاکییەکانی دەستپێدەکات، کە تێیدا مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی نۆرس کارۆلاینای ئەمریکا بەشێکی سمیستەر و پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن.