خزمەتگوزاریی ئۆنلاین بۆ هەموو هاوڵاتییان لە کاتی جەنگی ئیران
لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠٢٦ و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی
نێوان ئێران و هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەهۆی پەرەسەندنی ناڕێکییەکانی شەڕ
و کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو ناوچەکە، سەرەرای ئەوەی هەموو ناوەندەکانی خوێندن داخران،
بەڵام سەنتەری ڕاوێژکاری لەژیر چاودێری ڕاگرایەتی بڕیاریدا خزمەتگوزارییەکانی بە
شێوەی ئۆنلاین و گشتی بۆ هەموو هاوڵاتییان، نەک تەنیا
خوێندکاران، پێشکەش بکات. بۆ ئەم مەبەستەش، لە ڕێگەی فۆرمی
تایبەت و ژمارەی تەلەفۆنەوە، ڕاوێژکاری دەروونی و پەروەردەیی بەشێوەی
ئۆنلاین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە پشتیوانی بوو، دابینکرد و ئەم
پرۆسەیە تا کۆتایی ساڵی خوێندن (مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بەردەوام بوو.
