ڕێزلێگیران لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستایان و ناوەندە چالاکەکانی پەیمانگە
لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستایان و ناوەندە
چالاکەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی ٥ی شوباتی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو،
سەنتەری ڕاوێژکاری وەک یەکێک لە چالاکترین ناوەندەکانی پەیمانگە و بەهۆی
تۆمارکردنی ڕێژەی بەرزی سەردانی ماڵپەڕی ، لەلایەن ڕاگرایەتی ڕێزلێگیرا. هەروەها
د.پێگاە سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری، لە پلەی ڕیزبەندی مامۆستایانی
چالاکدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و بەم بۆنەوە خەڵاتی تایبەتی ڕێزلێنان و پێزانینی
وەرگرت. ئەم دەستکەوتە بەرچاوە ئەنجامی هەوڵ و پشتێنەبەستنی بەردەوامی سەنتەرە لە
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری و پەروەردەیی بە خوێندکاران، هاوکات
پەرەپێدانی ماڵپەڕی فەرمی وەک سەکۆیەکی سەرەکی بۆ پەیوەندی و دەستڕاگەیشتن بە
خزمەتگوزارییەکان، کە بووەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی خوێندکاران و بەکارهێنەران.
