سیمیناری تایبەت بە ناساندنی سەنتەری ڕاوێژکاری بۆ خوێندکارانی سمیستەری یەکەم
لە ڕێکەوتی ١١و١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥،
سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگە سیمینارێکی تایبەتی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم
(سمیستەری یەکەم) ڕێکخست، بە مەبەستی ناساندنی ڕۆڵی سەنتەرەکەمان و
خزمەتگوزارییەکانی لە بواری دەروونی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیدا. ئەم سیمینارە بە
ئامادەبوونی تەواوی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بەڕێوەچوو، تێیدا
بەشداربووان هۆشیارکرانەوە سەبارەت بە گرنگیی پشتیوانیی دەروونی لە قۆناغی
خوێندندا و چۆنییەتی سوودمەندبوون لە ڕاوێژکاری تاکەکەسی و بەکۆمەڵ لە سەنتەرەکە.
