بەشداریی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی پزیشکانی دهروونی کوردستان
د.پێگاە سەیدی وەک بەرێوەدەری سەنتەری ڕاوێژکاری
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی پزیشکانی دهروونی
کوردستان کرد، کە لە ڕۆژانی ٤-٥ی کانوونی یەکەم لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا، توێژینەوەیەکی
هاوبەش لەسەر حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ساڵانی ڕابردوودا لە سلێمانی لە لایەن د.
پێگاە پێشکەش کرا و گفتوگۆی لەسەر کرا، باسیشی لە رێگە چارەسەرەکانی نەبوونی ستافی
پسپۆڕ بۆ سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری کرد. توێژینەوەکە سەرنجی بەرچاوی ئامادەبووانی بەدەستهێنا بەهۆی بەهای زانستی و پەیوەندیەکەی بە
تەحەدایەکانی روستی دەروونی هەرێمەوە.
