بەشداری لە پانێلی زانستی هاوبەش لەگەڵ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان

بەچاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەهاوبەشی بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان و  سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگە ، رۆژی چوارشەممە، ٣ی کانونی یەکەم، پانێڵێکی زانستی تایبەت بە ناونیشانی "پانێڵی تۆکسۆپلازما گۆندی :دیدی زانستە جیاوازەکان سەبارەت بە هەوکردن ، ڕەفتار و تەندروستی گشتی " لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەک لەکەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزا ساز کرا.  دکتۆر پێگاە سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری، وەک یەکێک لە پانێڵیستەکان، سەرەڕای تاوتوێکردنی کاریگەرییە دەروونییەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی، زانیارییەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییە دەروونی و ڕەفتارییەکان لەو کەسانەی تووشی تۆکسۆپلازما بوون خستە بەر باس و زانیارییە بەدەستهاتووەکان لە نوێترین توێژینەوە زانستییەکانی ئەم بوارەدا پێشکەش کرد.