سیمیناری زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێم
لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی تەشرینی دووەم، سەنتەری ڕاوێژکاری
بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، و لە چوارجێوەی
چالاکییە هاوبەشەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی "نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان"
و "ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان" سیمینارێکی پەروەردەیی دوو ڕۆژەیان ساز
کرد لەسەر خۆپارێزی لە مادە هۆشگۆڕەکان. ئامانجی سەرەکی ئەم سیمینارانە بریتی بوو
لە پەرەپێدانی ئاستی هۆشیاری و زانیاریی خوێندکاران و فەرمانبەران و بەرپرسانی
پەیوەندیدار لە بواری مەترسییە تەندروستی و کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی مادە
هۆشگۆڕەکان. لەم
سیمینارەدا، کۆمەڵێک پسپۆڕی بواری تەندروستی، دەرونزانی، یاسا، و کارمەندانی
ئاسایش بەشداربوون و ڕاهێنان و وتاری تایبەتیان پێشکەش کرد.
