Image

بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی توێژینەوە مرۆییەکان (IHSA 2025)

توێژینەوەیەکی هاوبەشی ئینتردسپلێنەری لەلایەن فاکەڵتییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان وەرگیرا بۆ پێشکەشکردن لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی توێژینەوە مرۆییەکان (IHSA 2025).

KTI

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە پەیپەرێکی هاوبەشەکەی دکتۆر پێگاە سەیدی و ماموستا تینا ناسری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، و دکتۆر دلشاد جاف لە زانکۆی کارۆلینای باکوور لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی توێژینەوە مرۆییەکان (IHSA 2025) وەرگیراوە، کە هاوکات لە ئیستانبوڵی تورکیا (زانکۆی مەرمەرە) و بێرگنی نەرویج (پەیمانگای چر. میشێلسن) لە 15-17ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت ٢٠٢٥.

ئەمە توێژینەوەیەکی ئینتردسپلێنەرییە، کە پسپۆڕانی بوارەکانی دەروونناسی (د. پێگاە سەیدی)، پزیشکی (د. دلشاد حاف)، و کارگێڕی (تینا ناسری) ئەزموونەکانی ئیشکردنیان تێکەڵ کردووە؛  هەروەها توێژینەوەکە بەناونیشانی “The Importance of Localizing Humanitarian Mental Health Responses in Conflict Settings: Lessons from Iraq.”

 . بەشێک دەبێت لە پانێڵی“Reinventing Humanitarian Action – Innovations and Knowledge Infrastructures Driving Transformation,”  کە لەلایەن دکتۆر پێگا سەیدی، ماموستاو بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگای کوردستان پێشکەش دەکرێت.

ئەم توێژینەوەیە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی عێراق وەکو کەیسی توێژینەوەیەکە -کە ڕووبەڕووی کەمیی سەرچاوە مرۆییە پەیوەندیدارەکانە لە کاتێکدا بەردەوام لە شەڕ و ململانێدا بووە- تیشک دەخاتە سەر گرنگی سوودوەرگرتن لەڕێبازە تازەکان و بنەما کولتوورییەکان بۆ چاودێری تەندروستی دەروونی لە قەیرانە مرۆییەکاندا.

بە پشتگیریکردنی سوودوەرگرتن لەڕێبازە تازەکان و بنەما کولتوورییەکان ، ئەم کارە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs) هاوتەریبە ، بەتایبەتی ئامانجەکانی سێیەم (تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی)، ئامانجەکانی چوارەم (پەروەردەی کوالیتی) و ئامانجەکانی 16 (ئاشتی، دادپەروەری و دامەزراوە بەهێزەکان). بەم شێوەیە ئەم پەیپەرە بەشداری دەکات لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ داڕشتنی خزمەتگۆزارییەمرۆییەکان، کە گشتگیر و گونجاون.