پانێل
بە ئامادەبوونی م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا بۆ پەروەردە و فێرکردن، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 4/2/2025 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طيب، ڕاگەیاندنی یانەی خێرخوازی و پانێڵی “پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی” بەڕێوچوو، کە تێیدا خوێندکار هونەر قاسم لە بەشی پەرستاری ڕاگەیاندنی یانە خێرخوازییەکەی ڕاگەیاند، هەروەها گۆیژ عثمان وەک یەکەم کاری یانەکە و خاوەن بیرۆکە ئاماژەی بە پڕۆژەی ماسییەکانی هیوا وەک یەکەم کاری خێر خوازی نێو کڵەبەکە کرد و بە پیشانی ڤیدیۆیەک سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا، دواتر وەک هاندانێک بۆ گەنجانمان بۆ کاری خێرخوازی (هیوای هەژاران) لە مەراسیمەکە ئامادەبوو پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ فێرخوازان ڕاگەیاند و ئاماژەی بە بەشیک لە کارەکانی کرد.
هەروەها پانێڵی "پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی" بە بەشداری چەند مامۆستایەک بەڕێوەچوو:
د. پگاە علی مەردان پانێڵست
بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI
م. بڕوا زاهید پانێڵست
مامۆستا لە بەشی سڕکردن KTI
م. دیلمان عثمان ب. پانێڵ
مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI
لە پانێڵەکەدا باس و گرنگی کاری بەخشین و خێرخوازی بۆ ئامادەبووان لە لایەن پانێڵستەکانەوە ڕوونکرایەوە، هەر لە پانێڵەکەدا م. هاوژین هاوکاری و پشتیوانی خۆی بۆ فێرخوازان دەربڕی و سوپاسی هەموو ئەو فێرخوازانەی کرد کە بەم کارە هەستاون و بەڵێنی هاوکاریشی پێدان، هەروەها ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکیدا هەوڵ و ماندوبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی بەرز نرخاند و پشتیوانی ڕاگریەتی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات.
بۆ زانیاری زیادتر لێرە کلیک بکە

