سەنتەری ڕاوێژکاری لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بە سەرکەوتوویی چەندین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری پێشکەش بە خوێندکاران و ستافی پەیمانگە کرد. هەروەها سەنتەری ڕاوێژکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ڕایگەیاند کە لە حاڵەتی پێویست خزمەتگوزارییەکانی پیشکەش بە هەموو هاوڵاتییان دەکرێت و تەنها تایبەت نییە بە ستاف و خوێندکارانی پەیمانگە. بەگشتی ٩١ دانیشتنی چارەسەر و ڕاوێژ بۆ ٥٥ کەس کراوە کە ٣٢ خوێندکار، ١٣ ستاف و ١٠ لەسی دەرەکی لە خۆ دەگەێت.
دابەشبوونی ئەو
دانیشتنانەی کە ئەنجام دراون بەم شێوەیە:
• مانگی دوو: ٦ خوێندکار، (٩ دانیشتن)
• مانگی سێ: ١٠ خوێندکار و ١ ستاف (١٥
دانیشتن)
• مانگی چوار: ٣ ستاف، ٧ خوێندکار، ٢ دەرەکی (٢٥
دانیشتن)
• مانگی پێنچ:٥ ستاف، ٣ خوێندکار، ٢ دەرەکی (١٩ دانیشتن)
• مانگی شەش: ٣ ستاف، ٥ خوێندکار، ٢ دەرەکی(١٥ دانیشتن)
• مانگی حەوت:١ ستاف، ١ خوێندکار ٤ دەرەکی( ٨ دانیشتن)