Image

“ئێستا خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ هەمووان کراوەیە ”

لەسەر داواکاری د.پێگا سەیدی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و ڕەزامەندی سەرۆکایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، دکتۆر ڕێبوار مەلا نەبی، ئێستا خزمەتگوزارییەکانی ناوەندی ڕاوێژکاری پەیمانگە لەبەردەستی هەمووانە. جگە لە پشتگیریکردنی خوێندکاران و ستافی پەیمانگە، سەنتەرەکە پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی و ڕاوێژکاری بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا. هاوڵاتییان دەتوانن سوود لەم خزمەتگوزاریانە وەربگرن لەڕێگەی سەردانکردنی ڕاستەوخۆی سەنتەری ڕاوێژکاری یان پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنی 07709739097 بۆ زانیاری زیاتر.