سەنتەری ڕاوێژکاری ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی بۆ هاوڵاتییان
ئێمە لەگەڵتانین!
بەهۆی هێرشەکانی دوایی و بارودۆخی تەیبەت کە بووەتە هۆی زیادبوونی گوشاری دەروونی لە هاووڵاتیان، سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ڕایدەگێنێت کە ئامادەیە بۆ پشتگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژ و ڕێنمایی دەروونی بێ بەرانبەر، بۆ هەمووی ئەو هاوڵاتییانەی کە لەم بارودۆخە کاریگەریان لەسەر دروست بووە.
ئەو جۆرە ڕووداوە کتوپڕانە و هەستکردن بە مەترسی دەتوانێت کاریگەری دەرونیی بەرچاوی هەبێت و ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانە و گرفت وەک: تووشبوون بە دڵەڕاوکێ، ترس و تۆقین، گرفتەکانی خەو، سترێسی توند ،هەستکردن بە نائارامی، و گەرفتەکانی ناو خیزان و پەیوەندییەکان.
لەم بارودۆخانەدا، بەردەستبوونی پشتگیری دەروونی و ڕاوێژکاریی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە دەروونییەکان و بەرزکردنەوەی توانای خۆڕاگری تاکی و کۆمەڵایەتی.
سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، ئامادەیە خزمەتگوزاری بێبەرانبەری ڕاوێژکاری و پشتگیری پێشکەش بکات بۆ ئەو هاولاتییانەی کە بەهۆی ئەم بارودۆخە تووشی فشارێکی دەروونی بوون. ئەو بەڕێزانەی پێویستیان بەم خزمەتگوزاریانە هەیە دەتوانن لە ڕیگەی لینکی خوارەوە کاتێکی گۆنجاو دیاری بکەن بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئۆنلاین، یان بە شێوەی رووبەروو:
لە دۆخە دژوارەکان، گرنگیدان بە دەرووندروستی و پشتگیری کۆمەڵایەتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ تێپەڕاندنی باشتری قەیرانەکان.

