پانێل: پێکەوە دەبەخشین
پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی
KTI
هەروەها پانێڵی "پێکەوە دەبەخشین: دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ برەودان بە کاری خێرخوازی" بە بەشداری چەند مامۆستایەک بەڕێوەچوو:
د. پگاە علی مەردان پانێڵست
بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI
م. بڕوا زاهید پانێڵست
مامۆستا لە بەشی سڕکردن KTI
م. دیلمان عثمان ب. پانێڵ
مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI
لە پانێڵەکەدا باس و گرنگی کاری بەخشین و خێرخوازی بۆ ئامادەبووان لە لایەن پانێڵستەکانەوە ڕوونکرایەوە، هەر لە پانێڵەکەدا م. هاوژین هاوکاری و پشتیوانی خۆی بۆ فێرخوازان دەربڕی و سوپاسی هەموو ئەو فێرخوازانەی کرد کە بەم کارە هەستاون و بەڵێنی هاوکاریشی پێدان، هەروەها ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکیدا هەوڵ و ماندوبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی بەرز نرخاند و پشتیوانی ڕاگریەتی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی کە خزمەت بە کۆمەڵگە بکات.

