Image

سەنتەری ڕاوێژکاری ڕایدەگەیەنێت: ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی به هاوڵاتیان

بەهۆی ئەم جەنگەی دوایی و بارودۆخی تایبەتەوە کە بووەتە هۆی زیادبوونی گوشاری دەروونی لای هاوڵاتیان، سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئامادەیە بۆ پاڵپشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژ و ڕێنمایی دەروونی بێبەرانبەر بۆ هەمووی ئەو هاوڵاتییانەی ئەم بارودۆخە کاریگەریی لەسەریان دروست کردووە.

ئەو جۆرە ڕووداوە کتوپڕانە و هەستکردن بە مەترسی دەتوانێت کاریگەری دەروونیی بەرچاوی هەبێت و ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانە و گرفت وەک: تووشبوون بە دڵەڕاوکێ، ترس، تۆقین، گرفتەکانی خەو، سترێسی توند ،هەستکردن بە نائارامی، گەرفتەکانی ناو خێزان و پەیوەندییەکان.

لەم بارودۆخانەدا، بەردەستبوونی پاڵپشتی دەروونی و ڕاوێژکاریی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە دەروونییەکان و بەرزکردنەوەی توانای خۆڕاگری تاک و کۆمەڵگە.

سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، ئامادەیە خزمەتگوزاری بێبەرانبەری ڕاوێژکاری و پشتگیری پێشکەش بکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە تووشی هەر فشارێکی دەروونی بوون. ئەو بەڕێزانەی پێویستیان بەم خزمەتگوزاریانە هەیە دەتوانن لە ڕیگەی ئەم لینکەی خوارەوە کاتێکی گونجاو دیاری بکەن بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری لە ڕێگەی تەلەفون، ئۆنلاین، یان بە شێوەی رووبەروو.


لینک


لە دۆخە دژوارەکان، گرنگیدان بە دەروونساغی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ  باشتر تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

سەنتەری ڕاوێژکاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان.