سەنتەری ڕاوێژکاری KTI /وەسفکردنی کار
سەنتەری ڕاوێژکاری KTI (KTICC) پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی کوالیتی بەرز بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و کارمەندان. ئامانجی سەرەکیمان پێشخستنی خۆشگوزەرانی دەروونییە و دروستکردنی ژینگەیەکی پشتیوانیکەر کە سەرکەوتنی کەسی و ئەکادیمی پەروەردە بکات. هەموو خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی پیشەیی و ئەخلاقی ونهێنی بێ بەرامبەر پێشکەش بە ستاف و خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان دەکرێن. ئەو خزمەتگوزارییانە لەمانەی خوارەوە پێک هاتووە::
• کۆبوونەوەکانی ڕاوێژکاری تاکەکەسی
• چارەسەری گروپی
• دەستێوەردان لە قەیرانەکاندا
• وۆرک شۆپی دەروونی پەروەردەیی
• بەرنامەکانی هۆشیاری تەندروستی دەروونی
خزمەتگوزاری ڕەوانەکردن بۆ چاودێری تایبەت
هەموو خوێندکاران و مامۆستایان و ستاف دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکەمان. کاتەکانی چاوپێکەوتن لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەنتەرەکەوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، یان بە شێوەی کەسی دیاری دەکرێت. حاڵەتە فریاگوزاریەکان لە پێشینەدا دەبن.
نهێنی بۆ خزمەتگوزارییەکانمان بنەڕەتییە. سەنتەرەکەمان پابەندە بە ستانداردە ئەخلاقی و یاساییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو زانیارییەکانی ڕاوێژخواز بە تایبەتی دەمێننەوە. زانیاریەکان تەنها لەم بارودۆخەدا ئاشکرا دەکرێن:
کاتێک مەترسی دەستبەجێی زیانگەیاندن بە موکل یان کەسانی تر هەبێت.
کاتێک کە یاسا داوا دەکات (بۆ نموونە، فەرمانی دادگا).
• بە ڕەزامەندی نووسراوی ڕوونی ڕاوێژخواز
هەموو ڕاوێژکاران و کارمەندانی سەنتەرەکەمان بەرزترین ستانداردە پیشەییەکان دەپارێزن. ئەمەش بریتییە لە:
• مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ڕاوێژخوازەکان بە ڕێز و کەرامەتەوە.
• پاراستنی سنووری پیشەیی.
• پابەندبوون بە ڕێنماییە ئەخلاقییەکان کە لەلایەن کۆمەڵە دەروونی و ڕاوێژکارییەکانەوە دانراون.
• دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی بێ جیاوازی و گشتگیر.
هەروەها لە ڕاوێژخوازەکان چاوەڕوان دەکرێت :
• ڕێزگرتن لە کات و هەوڵی ستافی ڕاوێژکاری بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان یان هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختە.
• بە کراوەیی و ڕاستگۆییەوە بەشداری پرۆسەی ڕاوێژکاری بکە.
• پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێنماییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان.